ئەندرۆیدئینتەرنێتپڕۆگرامەکانسیستەمەکانی کارکردنفێرکاریفێرکاری مۆبایلمۆبایل

چۆنیەتی کردنەوەی فەیسبووک بە وێنەوە لەگەڵ کردنەوەی گشت لینکەکانی ناو فەیسبووک و ناردنی زیاتر لە ٧٥ نامە لە ڕۆژێکدا لە ئینتەرنێتی کۆڕەک بە خۆڕایی

وەک چۆن لە ماوەی ڕابردودا چەندین ڕێگامان بڵاوکردەوە بۆ کردنەوەی وێنەکانی فەیسبووک و کردنەوەی گشت سایتەکان کە بەداخەوە زۆربەیان ڕاگیران لەم بابەتەدا باسی ڕێگایەکی نوێ دەکەین بۆ کردنەوەی وێنەکانی فەیسبووک و کردنەوەی ئەو لینکانەی کە لەفەیسبووک بڵاودەکرێنەوە وەک هەواڵەکانی پەیجی ئێن ئاڕ تی یان بابەتەکانی ماڵپەڕەکەی ئێمە کە لە پەیج دا تەنها لینکی بابەت دادەنێین بەم ڕێگایە ئەتوانن بە خۆڕایی بیکەنەوە

سەرەتا پێویستە پڕۆگرامی فەیابووک ڵایت Facebook Lite لەم لینکە دابگریت و دایبەزێنیت لە پلەی ستۆریش هەیە بەڵام کارناکات ئەمە دەستکاری کراوە و چاک کراوە بۆیە لەم لینکەوە دایبگرە و دایبەزێنە

Facebook Lite

1

دواتر سەرەتا پێویستت بە هێڵی ئینتەرنێتە پڕۆگرامەکە بکەرەوە چاوەڕێ بکە تا ئەکرێتەوە

Screenshot_2016-07-06-20-59-12

ئیمەیڵ و پاسۆردەکەت بنووسە و کلیک لە Log In بکە

Screenshot_2016-07-06-21-04-31

ئەبینین کە فەیسبووکەکەمان ئەکرێتەوە دواتر پێویستمان بە هێڵی ئینتەرنیت نامێنێت هەر کات ویستت بە ئینتەرنیتی کۆڕەک بەرنامەکە بکەرەوە راستەوخۆ دەکرێتەوە و گشت وێنەکانیش پیشان ئەدات و سنووری نامەناردنیش لەم بەرنامەیەدا نیە وەک ئەبینین لەسەرەوە بەشی نامەناردنی تیایە ئەتوانین لەم بەشەوە بە بێ سنوور نامە بنێریت

چۆنیەتی کردنەوەی لینکەکانی ناو فەیسبووک

بۆ ئەمەش پێویستمان بە پڕۆگرامی “Opera Mini” ئەبێت کە ئەمەیان ئەتوانن لە پلەی ستۆر دایبەزێنن چونکە جیاوازی نیە لەگەڵ ئەوەی ئێمە دامان ناوە یان لەم لینکەوە دایگرن

ئۆپێرا مینی لە پلەی ستۆر داگرتنی ئۆپێرا مینی لە میدیا فایر

Screenshot_2016-07-06-21-14-01

دواتر بیکەنەوە و چاوەڕوانبن تا دابەزاندنی ناوخۆی بەرنامەکە تەواو ئەبێت کە ئەمەش پێویستی بە ئینتەرنێتە بەڵام بە ئینتەتنێتە خۆڕاییەکەش ئەبێت

Screenshot_2016-07-06-21-14-49

دواتر کلیک لە “COTINUE” بکە

Screenshot_2016-07-06-21-14-59

ئەم لاپەڕەیەت پیشان ئەدات کلیک لە “ENABLE” بکە

Screenshot_2016-07-06-21-15-40

کلیک لە “OK” بکە

دواتر بچۆرە سەر بەرنامەی فەیسبووک ڵایت

Screenshot_2016-07-06-21-00-52

بۆ نموونە ئەمە بابەتێکی ئێن ئاڕ تیە کە بە لینک بڵاوکراوەتەوە کلیک لە لینکەکە دەکەین

Screenshot_2016-07-06-21-00-58

دواتر لێمان ئەپرسێت کە بە چ پڕۆگرامێک لینکەکە دەکەینەوە کلیک لە “Opera Mini” بکە

Screenshot_2016-07-06-21-01-06

دواتر چاوەڕوانبە تا بۆت ئەکرێتەوە

Screenshot_2016-07-06-21-01-26

ئەبینین وێبسایتەکەمان بۆ کراوەتەوە

ئەمە نەک تەنها بۆ هەواڵ و بابەتەکانی فەیسبووک بەڵکو بۆ هەموو لینکێک ئەبێت کە لە فەیسبووکدابێت و لەڕێگای پڕۆگرامی فەیسبووک ڵایت بیکەیتەوە ، ئەتوانیت خۆت لە فەیسبووک لینکێک پۆست بکەیت و بە پڕۆگرامەکە بیکەیتەوە ئەکرێتەو.


وریابە! مافی ئەم بابەتە پارێزراوە بۆ ماڵپەڕی هەرەوەز پرێس

لەبەرگرتنەوەی هیچ بەشێکی ڕێگەپێدراو نیە

ئەگەر خوازیاریت ئەم بابەتە بڵاوبکەیتەوە پێویستە سەرچاوەکەی بنووسیت


پاوان عوسمان

دەرچووی زانکۆی سلێمانی کۆلێژی بازرگانی بەشی دارایی و بانکیم ، ئارەزوم لە تەکنەلۆژیایە ، بۆیە بە گشتی کار دەکەم لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری، ئامانجم لە دانانی ئەم ماڵپەڕە گەیاندنی ئەو زانیاریانەیە کە هەمە بە خەڵکی گشتی

بابەتی پەیوەندیدار

٦ لێدوان

    1. بە ئینتەرنێتە خۆڕاییەکەش ئەیکاتەوە ، ئەبێت باڵانسی ئینتەرنێتە خۆڕاییەکەت مابێت ، سەعات ١٢ ی شەو تاقیکەرەوە کاردەکات ، پێویستە سەرەتا بە فاستلینکەکە فەیسبووکەکەت لۆگئین بکەیت ئینجا بە خۆڕاییەکە بەکاری بهێنیت وەک لە بابەتەکە ڕوونم کردۆتەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button