ئەندرۆیدپڕۆگرامەکانسیستەمەکانی کارکردنفێرکاریفێرکاری مۆبایلمۆبایل

چۆنیەتی ڕووت کردنی مۆبایلی ئەندرۆید بەبێ بەکارهێنانی کۆمپیوتەر

یەکێک لە بەناوبانگترین و باشترین سیستەمی زیرەکی کارکردنی مۆبایل سیستەمی ئەندرۆیدە

هەموو سیستەمێک دەسەڵاتی پڕۆگرامەکان دیاری دەکات واتا ڕێگە دەدات کە هەندێک کار ئەنجام بدەن بەڵام ڕێگە نادات هەندێک کاری تر ئەنجام بدەن ، بێگومان ئەمە تایبەتمەندیەکی باشە چونکە ئەگەر ئەم تایبەتمەندیە نەبوایە ئەکرا بەهۆی پڕۆگرامێکەوە مۆبایلەکەمان بە تەواوی هاک بکرابا یان بە پڕۆگرامێک سیستەمی مۆبایلەکەمان تێکچووبا

سەرەتا ڕووت چیە ؟

ڕێگەدان بە پڕۆگرامێک کە کارێک ئەنجام بدات واتا دەسەڵاتی ئەنجامدانی کارەکان هەمووی لەدەستی سیستەمی مۆبایلەکەتدایە و هەندێک پڕۆگرام هەن کە پێویستیان بە هەندێک دەسەڵاتی زیاترە و پێویستە سیستەمی مۆبایلەکەت ڕێگەی پێ بدات بۆ ئەوەی بە تەواوی کارت بۆ بکات بەڵام سیستەمی مۆبایلەکەمان ڕێگەی پێ نادات بۆ ئەمەش ئێمە مۆبایلەکانمان ڕووت دەکەین کاتێک ڕووتمان کرد دەسەڵاتی ئەنجامدانی کارەکان ئەچێتە دەستی تۆ واتا ئەگەر پڕۆگرامێک پێویستی بەوەبوو رێگەی پێ بدرێت بۆ ئەنجامدانی کارێک لەجیاتی سیستەمی مۆبایلەکەت لەڕێگەی ئاگادارکردنەوەیەک کە دێتە سەر شاشەکەت لێت ئەپرسێت کە ئایا تۆ ڕازیت ئەم پڕۆگرامە ڕێگەی پێ بدرێت تۆش لەو کاتەیا ئەتوانیت ڕازی ببیت و پڕۆگرامەکە بەتەواوی کارمان بۆ دەکات .

سوودەکانی ڕووتکردن چین؟

١ – بە ڕووتکردن ئەتوانیت کۆنتڕۆڵی هەموو مۆبایلەکەت بکەیت بۆ نموونە ئەتوانیت لۆگۆی کاتی هەڵبوونی مۆبایلەکەت بگۆڕیت یان پڕۆگرامە سەرەکیەکان بسڕیتەوە کە لەبنچینەدا لە مۆبایلەکەتدا هەن و نەتتوانیوە بیانسڕیتەوە .

٢ – کاتێک ڤێرژنێکی نوێ بۆ ئەندرۆید دێت و جارێ بۆ مۆبایلەکەی تۆ نەهاتووە ئەگەر مۆبایلەکەت ڕووت بێت ئەتوانیت لە ڕێگەی دابەزاندنی ڕوومی نافەرمی ڤێرژنی مۆبایلەکەت بەرز بکەیتەوە.

٣ – زۆربەی پڕۆگرامە بەهێزەکان پێویستیان بە ڕووتە.

٤ – شوێنێکی زۆری مۆبایلەکەت ئەتوانیت بەتاڵ بکەیت ئەگەر مۆبایلەکەت ڕووت بێت ئەتوانیت گشت پڕۆگرامەکان بە پڕۆگرامە بنچینەییەکانی سیستەمیشەوە بگوازیتەوە سەر میمۆری کارد و لەسەر میمۆری کارد کاریان پێ بکەیت و شوێن لە مۆبایلەکەتدا نەگرن.

زیانەکانی ڕووتکردن چین؟

١ – کاتێک تۆ مۆبایلەکەت رووت کردووە دەسەڵاتەکان لەدەست خۆتدایە ئەگەر شتێک بەهەڵە بکەیت وەک سڕینەوەی فایلێکی سیستەم ئەوا مۆبایلەکەت لەکاردەکەوێت.

٢ – لەگەڵ ڕووتکردنی مۆبایلەکەت تۆ گرەنتی مۆبایلەکەت لەدەست ئەدەیت ئەگەر هەیبێت.

ئایا پێویستە مۆبایلەکەمان ڕووت بکەین؟

بەپێی کارەکانت ئەگۆڕێت ئەگەر بەردەوام پێویستت بە پڕۆگرامە بەهێزەکان هەیە ئەوانەی ڕووتیان ئەوێت ئەو کاتە ئەتوانیت مۆبایلەکەت ڕووت بکەیت بەڵام ئەگەر ئەزانیت زۆر پێویستت بەو پڕۆگرامانە نیە پێویست ناکات مۆبایلەکەت ڕووت بکەیت.

چۆن مۆبایلەکەمان ڕووت بکەین؟

ڕێگا زۆرە بۆ ڕووتکردنی مۆبایلەکانمان بەڵام لێرە دوو ڕێگا باس ئەکەین کە پێویستیان بە کۆمپیوتەر نیە و ئاسانترین ڕێگان

ڕێگای یەکەم:-

لە ڕێگەی پڕۆگرامی KingoRoot ئەم پڕۆگرامە پڕۆگرامێکی بەناوبانگە و بە ئاسانی ئەتوانیت مۆبایلەکەتی پێ ڕووت بکەیت

هەنگاوەکانی ڕووتکردنی مۆبایلەکەت بە پڕۆگرامی KingoRoot

١ – بۆ داگرتنی پڕۆگرامەکە کلیک لەم دوگمەیە بکە

KingoRoot

٢ – دواتر پڕۆگرامەکە دابەزێنە و بیکەرەوە وەک لە وێنەکەدا دیارە

1

٣ – دواتر کلیک لە “One Click Root” بکە ڕاستەوخۆ دەست ئەکات بە ڕووتکردنی مۆبایلەکەت وەک لە وێنەکەدا دیارە

2

٤ – دوای ماوەیەک پێمان ئەڵێت کە ڕووتکردنی مۆبایلەکەت سەرکەوتوو بوو

3

ڕێگای دووەم:-

لەڕێگای پڕۆگرامی KingRoot کە ئەمەشیان پڕۆگرامێکی سەرکەوتووە بۆ ڕووتکردنی مۆبایلەکانمان

هەنگاوەکانی ڕووتکردنی مۆبایلەکەت بە پڕۆگرامی KingRoot

١ – بۆ داگرتنی پڕۆگرامەکە کلیک لەم دوگمەیە بکە

KingRoot

٢ – دواتر پڕۆگرامەکە دابەزێنە و بیکەرەوە و کلیک بکە لە “Try it” وەک لە وێنەکە دا دیارە.

1

٣ – دواتر کلیک لە “Get Now” بکە وەک لە وێنەکەدا دیارە

2

٤ – پڕۆگرامەکە ڕاستەوخۆ دەست ئەکات بە ڕووتکردنی مۆبایلەکەت وەک لە وێنەکەدا دیارە

3

٥ – دوای تەواوبوونی پڕۆگرامەکە لە ڕووتکردنی مۆبایلەکەت دێتە سەر ڕووکاری سەرەکی پرۆگرامەکە وەک لە وێنەکە دا دیارە

4

تێبینی :

١ – ئەم دوو پڕۆگرامە ڕاستە ناوەکانیان زۆر لە یەکەوە نزیکە بەڵام دوو پڕۆگرامی جیاوازن .

٢ – لە کاتی ڕووتکردمی مۆبایلەکەت پێویستە مۆبایلەکەت پەیوەست بێت بە ئینتەرنێت.

٣ – ئلە ڕێگەی ئەم دوو پڕۆگرامەوە زۆربەی جۆری مۆبایلەکان و زۆربەی ڤێرژنەکانی ئەندرۆید ڕووت ئەکرێن.

٤ – ئەتوانیت دوای ڕووتکردنی مۆبایلەکەت بۆ ئەوەی دڵنیابیت لەوەی کە مۆبایلەکەت ڕووت بووە پڕۆگرامی RootChecker دابەزێنیت کە پێت ئەڵێت کە مۆبایلەکەت ڕووتە یان نا .



وریابە! مافی ئەم بابەتە پارێزراوە بۆ ماڵپەڕی هەرەوەز پرێس

لەبەرگرتنەوەی هیچ بەشێکی ڕێگەپێدراو نیە

ئەگەر خوازیاریت ئەم بابەتە بڵاوبکەیتەوە پێویستە سەرچاوەکەی بنووسیت


پاوان عوسمان

دەرچووی زانکۆی سلێمانی کۆلێژی بازرگانی بەشی دارایی و بانکیم ، ئارەزوم لە تەکنەلۆژیایە ، بۆیە بە گشتی کار دەکەم لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری، ئامانجم لە دانانی ئەم ماڵپەڕە گەیاندنی ئەو زانیاریانەیە کە هەمە بە خەڵکی گشتی

بابەتی پەیوەندیدار

١٢ لێدوان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button