ئەندرۆیدسیستەمەکانی کارکردنفێرکاریفێرکاری مۆبایلمۆبایل

چۆنیەتی هێنانەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی ئەندرۆید بە ئاسانترین ڕێگا و بەبێ پڕۆگرام

زۆرینەمان پێویستمان بە هێنانەوەی وێنە و ڤیدیۆکانمان ئەبێت زۆر جار بەهۆی بەهەڵە سڕینەوەیان یان هەر هۆکارێکی تر

لێرەدا باسی چۆنیەتی هێنانەوەیان دەکەین لە پڕۆگرامی MyFiles کە لە زۆربەی زۆری مۆبایلە سامسۆنگ گالاکسیەکان دا هەیە

١ – سەرەتا پڕۆگرامی MyFiles بکەرەوە.

٢ – دواتر کلیک لە دوگمەی لیست بکە کە دوگمە لەمسەکەی لای چەپە لە زۆربەی گالاکسیەکاندا ( لە هەندێک جۆری گالاکسیەکاندا ئەبێت پەنجە لەسەر دوگمەکە ڕابگریت بۆ ماوەیەک)

٣ – کلیک لە “Settings” بکە.

٤ – کلیک لە چوارگۆشەی بەرامبەر “Show hidden files” بکە.

٥ – دواتر پەنجە بنێ بە دوگمەی گەڕانەوە.

٦ – کلیک لە “All files” بکە.

٧ – کلیک لە “Device storage” بکە.

٨ – دواتر کلیک لە “DCIM” بکە.

٩ – دواتر لەو فۆڵدەرەدا یان لە فۆڵدەرەکانی ناو ئەو فۆڵدەرەدا بگەڕێ بۆ فۆڵدەرێک بە ناوی “thumbnails.” و بیکەرەوە.

١٠ – ئەبینیت کۆپیەک لە وێنەکانت لەوێدا پارێزراون و ئەتوانیت کۆپیان بکەیت بۆ ئەو شوێنەی کە ئەتەوێت.

 

تێبینی : ١ – کاتێک وێنەیەک بە مۆبایلەکەت ئەگریت یان وێنەیەکت بۆ ئەنێرن ڕاستەوخۆ کۆپیەک ناصێتە ئەو فۆڵدەرە واتا ئەگەر ماوەیەکی کەم دوای گرتنی وێنەکە وێنەکەت سڕیەوە ڕەنگە نەتوانیت بیهێنیتەوە. ٢ – زۆربەی پڕۆگرامەکانی پاککردنەوەی مۆبایل ئەم فۆڵدەرە بەتاڵ ئەکەنەوە و هەموو فایلەکانی ئەسڕنەوە.


وریابە! مافی ئەم بابەتە پارێزراوە بۆ ماڵپەڕی هەرەوەز پرێس

لەبەرگرتنەوەی هیچ بەشێکی ڕێگەپێدراو نیە

ئەگەر خوازیاریت ئەم بابەتە بڵاوبکەیتەوە پێویستە سەرچاوەکەی بنووسیت


پاوان عوسمان

دەرچووی زانکۆی سلێمانی کۆلێژی بازرگانی بەشی دارایی و بانکیم ، ئارەزوم لە تەکنەلۆژیایە ، بۆیە بە گشتی کار دەکەم لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری، ئامانجم لە دانانی ئەم ماڵپەڕە گەیاندنی ئەو زانیاریانەیە کە هەمە بە خەڵکی گشتی

بابەتی پەیوەندیدار

٤ لێدوان

    1. ڕاستە بەڵام ئەوەی تۆ هێناوتەوە وێنە ڕاستەقینکە نیە ئەوە ئەو ێنەیە کە دروستکراوە بۆ پیشاندانی بە بچوکی لە گەلەری دا بەڵام بگەڕێ وێنە ڕاستقینەکانیش ئەدۆزیتەوە مۆبایلێک بۆ یەکێکی تر جیاوازی هەیە بەڵام هەمووی وێنەکان دێنێتەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button