ئای ئۆ ئێس IOSئەندرۆیدئینتەرنێتسیستەمەکانی کارپێکردنسیستەمەکانی کارکردنکۆمپیوتەرلینوکسماکمۆبایلهەواڵویندۆزویندۆز فۆن

مەسنجەر و سیستەمی نامەناردنی فەیسبووک و ئینستاگرام بۆ ماوەیەک ڕاوەستا

تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە بە گەورەترین تۆڕی کۆمەڵایەتی دادەنرێت لە جیهاندا و زیاتر لە ١.٤ ملیار بەکارهێنەری هەیە لە جیهاندا و تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کە کۆمپانیای فەیسبووک خاوەندارێتی دەکان چەند خولەکێک پێش ئێستا بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥ خولەک سیستەمی نامەناردنیان و پڕۆگرامەکانی مەسنجەر لەکارکەوتن

ئەم کێشەیە زیاتر لە ئامێری کۆمپیوتەردا بەدیکرا بەوەی جگە لە نامەناردن ئامڕازەکانی لای چەپ تەنها سێ ئامراز مابوونەوە کە پڕۆفایل و پۆستەکان و دەستکاریکردنی پڕۆفایل بوون و بەشی پەیجەکان و ئەپەکان و چەندین بەشی تر دیارنەمان و دوای  زیاتر لە ١٥ خولەک کەوتنەوە کار و تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاسایی بۆوە

تا ئێستاش کۆمپانیای فەیسبووک هیچ زانیاریەکی لەسەر ئەوە نەداوە کە ئەم کێشانە بەهۆی چیەوە توشی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرام بوون

ئەم نەخشەیەش نەخشەی ئەو شوێنانەیە کە کێشەکەی تیا دەرکەوتووە بەپێی ڕاپۆرتی بەکارهێنەرانی فەیسبووک و ئینستاگرام ئەم نەخشەیە دروستکراوە

ئەو شوێنانەی لە فەیسبووک کێشەکانی تیا دەرکەوتووە

facebook

ئەو شوێنانەی کە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کێشەکانی تیا دەرکەوتووە

instagram

 

 



وریابە! مافی ئەم بابەتە پارێزراوە بۆ ماڵپەڕی هەرەوەز پرێس

لەبەرگرتنەوەی هیچ بەشێکی ڕێگەپێدراو نیە

ئەگەر خوازیاریت ئەم بابەتە بڵاوبکەیتەوە پێویستە سەرچاوەکەی بنووسیت


پاوان عوسمان

دەرچووی زانکۆی سلێمانی کۆلێژی بازرگانی بەشی دارایی و بانکیم ، ئارەزوم لە تەکنەلۆژیایە ، بۆیە بە گشتی کار دەکەم لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری، ئامانجم لە دانانی ئەم ماڵپەڕە گەیاندنی ئەو زانیاریانەیە کە هەمە بە خەڵکی گشتی

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button