ئای ئۆ ئێس IOSئەندرۆیدئینتەرنێتسیستەمەکانی کارکردنفێرکاریفێرکاری مۆبایلمۆبایلویندۆز فۆن

چۆنیەتی کاراکردنی ئینتەرنێتی خۆڕایی لە کۆڕەک و ئاسیا و زەین

دوای ئەوەی کۆمپانیای فەیسبووک خزمەتگوزاری فریبەیسکی ڕاگەیاند کە پێکدێت لە چەندین ماڵپەڕ و خزمەتگوزاری بە خۆڕایی بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن لە هەرێمی کوردستانیش ئەو خزمەتگوزاریەیان بەردەست کرد بۆ بەشداربوانیان

بۆ کارا کردنی خزمەتگوزاریەکە ئەمانە بکە:

بۆ ئاسیا سێڵ : ژمارە 1 بە نامە بنێرە بۆ 3063 دواتر نامەیەکت پێ دەگات کە خزمەتگوزاریەکە چالاک بووە و ئەتوانیت لە سایتی free.facebook.com فەیسبووک بە خۆڕایی بەکاربهێنیت و لە سایتی www.freebasics.com گشت سایتە خۆڕاییەکان بەخۆڕایی بەکاربهێنیت

بۆ کۆڕەک تێلێکۆم : خۆی چالاکە بەڵام ئەگەر لە ئێستادا ئۆفەرێکی ئینتەرنێتت چالاک کردبێت ئەبێت ئەمە بکەیت بۆ ئەوەی نوێ نەبێتەوە 250#* دواتر ژمارە 1 لێبدە و دواتر ژمارە 3 لێبدە و دواتر ژمارە 1 لێبدە ڕاستەوخۆ نامەیەکت پێدەگات کە نوێبوونەوەی خودکار ڕاگیرا ئەتوانیت لە سایتی free.facebook.com فەیسبووک بە خۆڕایی بەکاربهێنیت و لە سایتی www.freebasics.com گشت سایتە خۆڕاییەکان بەخۆڕایی بەکاربهێنیت

بۆ زەین : خۆی چالاکە بەڵام ئۆفەری پارەدان بەپێی بەکارهێنانیش چالاکە ئەم ئۆفەرە ئەگەر سایتێک بکەیتەوە خۆڕایی نەبێت پارەت لێ ئەڕوات بۆیە باشتر وایە ناچالاکی بکەیت بەم شێوەیە 321#* لێبدە دواتر ژمارە 5 لێبدە و دواتر ژمارە 0 لێبدە دواتر ئەتوانیت لە سایتی free.facebook.com فەیسبووک بە خۆڕایی بەکاربهێنیت و لە سایتی www.freebasics.com گشت سایتە خۆڕاییەکان بەخۆڕایی بەکاربهێنیت


وریابە! مافی ئەم بابەتە پارێزراوە بۆ ماڵپەڕی هەرەوەز پرێس

لەبەرگرتنەوەی هیچ بەشێکی ڕێگەپێدراو نیە

ئەگەر خوازیاریت ئەم بابەتە بڵاوبکەیتەوە پێویستە سەرچاوەکەی بنووسیت


پاوان عوسمان

دەرچووی زانکۆی سلێمانی کۆلێژی بازرگانی بەشی دارایی و بانکیم ، ئارەزوم لە تەکنەلۆژیایە ، بۆیە بە گشتی کار دەکەم لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری، ئامانجم لە دانانی ئەم ماڵپەڕە گەیاندنی ئەو زانیاریانەیە کە هەمە بە خەڵکی گشتی

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button