ئەندرۆیدئینتەرنێتپڕۆگرامەکانسیستەمەکانی کارکردنمۆبایل

چیتر پێویستت بە جیمەیڵی ئەمریکی نابێت بۆ گۆگڵ پلەی لەڕێی ئەم مارکێتەوە هەر پڕۆگرامێکت ویست دایبەزێنە بە خۆڕایی

مۆبایلە زیرەکەکان بۆ دابەزاندنی پڕۆگرامەکانیان مارکێتی تایبەت بە خۆیان هەیە ئەندرۆیدیش مارکێتی گۆگڵ پلەی هەیە کە مارکێتی فەڕمی ئەندرۆیدە بەڵام کێشەی ئەم مارکێتە ئەوەیە کە هەندێک لە پڕۆگرامەکانی بۆ وڵاتی عێراق نابێت و ڕێگە نادات دایبەزێنیت تا وڵاتەکەت ئەمریکا نەبێت

بۆیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە باشترین مارکێت مارکێتی (APKPure)ـە کە لە ڕوی بەکارهێنانەوە زۆر لە گۆگڵ پلەی ئەچێت و زۆر ئاسانە بەکارهێنانی و پێویستیشی بە هیچ جۆرە ئیمەیڵێک نیە وەک گۆگڵ پلەی کە داوای جیمەیڵ ئەکات

ئەم مارکێتە بە بەردەوامی پڕۆگرامەکانی نوێ ئەبنەوە بۆ کۆتا ڤێرژن و بەخۆڕایی ئەتوانیت دایانگریت

ئەم مارکێتە تایبەتمەندیەکی تریشی هەیە کە بۆ نموونە یاریەکی وەک (FIFA 16) ئەگەر لە گۆگڵ پلەی دایبەزێنیت کە یاریەکەت دابەزاند و کردتەوە سەرەتا یاریەکە دەست ئەکات بە داگرتنی داتاکانی یاریەکە کە قەبارەیەکی زۆری هەیە بەڵام لەم مارکێتەدا زۆر بە ئاسانی داتای یاریەکە لەگەڵ یاریەکەدا دائەگیرێت و خۆی بە شێوەیەکی خۆکارانە داتاکەی بۆ دائەبەزێنیت

ئەمە ڕوکاری مارکێتەکەیە کە زۆر لە گۆگڵ پلەی ئەچێت

vjRInur

ئەتوانن لەم لینکە دایبگرن

https://goo.gl/o5iKzb APKPure

تێبینی : لەم مارکێتە تەنها ئەتوانیت پڕۆگرامە خۆڕاییەکان دابەزێنیت

 

 



وریابە! مافی ئەم بابەتە پارێزراوە بۆ ماڵپەڕی هەرەوەز پرێس

لەبەرگرتنەوەی هیچ بەشێکی ڕێگەپێدراو نیە

ئەگەر خوازیاریت ئەم بابەتە بڵاوبکەیتەوە پێویستە سەرچاوەکەی بنووسیت


پاوان عوسمان

دەرچووی زانکۆی سلێمانی کۆلێژی بازرگانی بەشی دارایی و بانکیم ، ئارەزوم لە تەکنەلۆژیایە ، بۆیە بە گشتی کار دەکەم لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری، ئامانجم لە دانانی ئەم ماڵپەڕە گەیاندنی ئەو زانیاریانەیە کە هەمە بە خەڵکی گشتی

بابەتی پەیوەندیدار

٤ لێدوان

  1. بەرنامەی ئەپتۆید لە هەموو بەرنامەیەک یان مارکێتێکی تر باشترە بۆ ئەوکارە ، بەس ئەم مارکێتە یان هەر مارکێتێکی تر جێگای گۆگڵ پلەی ناگرێتەوە چونکە دابەزاندن لە گۆگڵ پلەی زۆر خێراترە لە هەموو مارکێتەکانی تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button