ئای ئۆ ئێس IOSئەندرۆیدئینتەرنێتسیستەمەکانی کارکردنفێرکاریفێرکاری مۆبایلمۆبایلویندۆز فۆن

بە فێرکاری وێنەیی کردنەوەی وێنەی پەیجەکانی فەیسبووک لە ئینتەرنێتی خۆڕایی کۆڕەک ، ئاسیا ، زەین لە سیستەمەکانی IOS و ئەندرۆید و گشت سیستەمەکانی تر

چەندین ڕێگا هەن بۆ بینینی وێنەکانی فەیسبووک بەڵام هەموویان بە زۆری بۆ سیستەمی ئەندرۆیدن بەڵام لێرەدا باسی ڕێگایەک دەکەین بۆ بینینی وێنەی پەیجەکانی فەیسبووک کە بۆ هەموو سیستەمێک بەکاردێت وەک (IOS , ئەندرۆید …..هتد)

بۆ کردنەوەی وێنەکان ئەم هەنگاوانە جێ بە جێ بکە:

سەرەتا بۆ ئەم کارە پێویستمان بە پڕۆگرامێکی کردنەوەی سایت هەیە واتا براوسەر ئێمە براوسەری گۆگڵ کڕۆممان بەکارهێناوە

١ – سەرەتا فەیسبووکی خۆڕایی لە براوسەرەکەدا بکەرەوە کە ئەمە لینکەکەیەتی free.facebook.com

1

٢ -دواتر ئەو پەیجە بکەرەوە کە ئەتەوێت وێنەکانی ببینیت وەک پەیجی ئێن ئاڕ تی کە ئێمە کردومانەتەوە

2

٣ – وەک دەبینین وێنەکان ناکرێنەوە

3

٤ – کلیک لە ناونیشانی پەیجەکە بکە لە سەرەوەی بەرنامەکە وەک لە وێنەکە دیاریمان کردووە

4

٥ – ناونیشانی پەیجەکە کۆپی بکە یان لای خۆت بیپارێزە بۆ دواتر وەک لە وێنەکە دیاریمان کردووە

5

٦ – وەرە کۆتایی پەیجەکە و کلیک لە “Logout” بکە وەک لە وێنەکەدا دیارە

6

٧ – کلیک لە ناونیشانی سایتەکە بکە لە سەرەوەی بەرنامەکە و چی تیا نووسراوە بیسڕەوە

7

٨ – ناونیشانی ئەو پەیجە بنووسە کە پێشتر کۆپیت کردبوو وەک لە وێنەکەدا بە ژمارە یەک ئاماژەم پێ داوە و دواتر کلیک لە هێمای ئینتەر لەسەر کیبۆردەکە بکە وەک لە وێنەکەدا بە ژمارە دوو ئاماژەم پێ داوە

8

٩ – ئەگەر ئەم لاپەڕەیەت بۆ کرایەوە کە لە وێنەکەدا دیارە ئەو کۆدەی سەرەوە لە خانەکەی خوار خۆی بنووسە و کلیک لە “Submit” بکە

9

١٠ – ڕاستەوخۆ پەیجەکەت بۆ ئەکرێتەوە

10

١١ – ئەبینین کە وێنەکانی پەیجەکەش پیشان ئەدات

11



وریابە! مافی ئەم بابەتە پارێزراوە بۆ ماڵپەڕی هەرەوەز پرێس

لەبەرگرتنەوەی هیچ بەشێکی ڕێگەپێدراو نیە

ئەگەر خوازیاریت ئەم بابەتە بڵاوبکەیتەوە پێویستە سەرچاوەکەی بنووسیت


پاوان عوسمان

دەرچووی زانکۆی سلێمانی کۆلێژی بازرگانی بەشی دارایی و بانکیم ، ئارەزوم لە تەکنەلۆژیایە ، بۆیە بە گشتی کار دەکەم لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری، ئامانجم لە دانانی ئەم ماڵپەڕە گەیاندنی ئەو زانیاریانەیە کە هەمە بە خەڵکی گشتی

بابەتی پەیوەندیدار

٢ لێدوان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button