ئەندرۆیدئینتەرنێتپڕۆگرامەکانسیستەمەکانی کارکردنفێرکاریفێرکاری مۆبایلمۆبایل

چارەسەرکردنی کۆنێکت نەبوونی مەسنجەر لە ئینتەرنێتی خۆڕایی کۆڕەک لە سیستەمی ئەندرۆید

زۆرێک لە ئێمە لە دوای نوێ بوونەوەی پڕۆگرامی مەسنجەری فەیسبووک و زیاد بوونی سنوور بۆ نامە ناردن لە ئینتەرنێتی خۆرایی کێشەی کۆنێکت نەبوونی مەسنجەرمان هاتە پێش

لێرەدا ڕێگاکانی چارەسەرکردنی کێشەکە باس ئەکەین

سەرەتا پێویستە کۆتا وەشانی(ڤێرژنی) مەسنجەرتان دابەزاندبێت ئەتوانن لەم لینکە دایبەزێنن

مەسنجەر

ڕێگای یەکەم :

١ – سەرەتا (Settings)ـی مۆبایلەکەت بکەرەوە.

٢ – کلیک لە (Application Manager) بکە.

تێبینی : لە هەندێ ڤێرژنی ئەندرۆید لەجیاتی (Application Manager) نووسراوە (Apps).

٣ – کلیک لە (Messenger) بکە.

٤ – کلیک لە (Clear Data) بکە.

تێبینی : لە ڤێرژنی شەشی ئەندرۆید ئەبێت سەرەتا کلیک لە (Storage) بکەیت دواتر کلیک لە (Clear Data) بکەیت .

کلیک لە (Ok) بکە.

دواتر مەسنجەر بکەرەوە و لۆگئین بکە

ڕێگای دووەم : کاتێک مەسنجەرت کردۆتەوە و نوسراوە (Connecting…) و کۆنێکت نابێت بەبێ ئەوەی مەسنجەر دابخەیت (Mobile Data) بکوژێنەرەوە و پێنج چرکە بوەستە و دایبگیرسێنەرەوە ڕاستەوخۆ کۆنێکت ئەبێت.

تێبینی :

١ – ئینتەرنێتە خۆراییەکەی کۆڕەک باڵانسی هەیە چەند مێگابایتێکە و هەموو شەوێک کاتژمێر ١٢ نوێ ئەبێتەوە هەردوو ڕێگاکە پێویستە کاتێک تاقیکەیتەوە کە باڵانسی ئینتەرنێتی خۆڕاییت مابێت .

٢ – سەرەتا ڕێگای دووەم تاقیکەرەوە ئەگەر کاری نەکرد ئینجا ڕێگای یەکەم تاقیکەرەوە.

٣ – ئەگەر ڕێگای یەکەمت تاقیکردەوە چاک بوو بەڵام دوای ماوەیەک دیسان کۆنێکت نەدەبوو ئەوا بەڕێگای دووەم چاک ئەبێت.

 



وریابە! مافی ئەم بابەتە پارێزراوە بۆ ماڵپەڕی هەرەوەز پرێس

لەبەرگرتنەوەی هیچ بەشێکی ڕێگەپێدراو نیە

ئەگەر خوازیاریت ئەم بابەتە بڵاوبکەیتەوە پێویستە سەرچاوەکەی بنووسیت


پاوان عوسمان

دەرچووی زانکۆی سلێمانی کۆلێژی بازرگانی بەشی دارایی و بانکیم ، ئارەزوم لە تەکنەلۆژیایە ، بۆیە بە گشتی کار دەکەم لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری، ئامانجم لە دانانی ئەم ماڵپەڕە گەیاندنی ئەو زانیاریانەیە کە هەمە بە خەڵکی گشتی

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button