ئەندرۆیدئینتەرنێتسیستەمەکانی کارکردنفێرکاریفێرکاری مۆبایل

چۆنیەتی ڕزگاربوون لە سنووری نامەناردن لە مەسنجەری ئینتەرنێتی خۆڕایی کۆڕەک

ماوەیەک پێش ئێستا ناردنی نامە لە مەسنجەر لە ئینتەرنێتی خۆڕایی فریبەیسک سنووردار کرا بۆ ٧٥ نامە لە ڕۆژێکدا

دوو ڕێگا هەیە بۆ ڕزگاربوون لەم سنوورە

ڕێگای یەکەم : لە ڕێگای کردنەوەی وێبسایتی فەیسبووکی خۆڕایی و نامە ناردن لە ڕێگەیەوە

کە ئەمە ناونیشانی وێبسایتەکەیە

free.facebook.com

ڕێگای دووەم: پێویستە سەرەتا چەند زانیاریەک بزانیت :

١- ئینتەرنێتە خۆڕاییەکەی کۆڕەک باڵانسی هەیە و ڕۆژی چەند مێگابایتێکە واتا ئەگەر ئەو باڵانسەت تەواو کرد ئینتەرنێتە فریەکەت کارناکات و هەموو شەوێک کاتژمێر ١٢ باڵانسەکەت نوێ ئەبێتەوە و ئینتەرنێتە خۆڕاییەکەت دەستبەکار دەکاتەوە .

٢- ئەگەر باڵانسی ئینتەرنێتە خۆڕاییەکەشت تەواو بوو مەسنجەر هەر کاردەکات بەڵام تەنها نامەت بۆ دێت و ئەتوانیت نامە بنێریت واتا ناتوانیت وێنە بنێریت .

هەنگاوەکانی ناردنی نامە دوای ٧٥ نامەکە :

١ – سەرەتا ئەبێت باڵانسی ئینتەرنێتە خۆڕاییەکەت تەواو بووبێت.

٢ – دواتر مەسنجەر بکەرەوە و چاوەڕێ بکە تا کۆنێکت ئەبێت .

٣ – دواتر مەسنجەر دابخە و بچۆرە Settings ـی مۆبایلەکەت .

٤ – کلیک لە Date And Time بکە .

٥ – بەرواری مۆبایلەکەت بگۆڕە بۆ بەرواری ڕۆژی دواتر واتا بۆ نموونە ئەمڕۆ ١١ ی مانگە بیکە بە ١٢ ی مانگ.

٦ – مەسنجەر بکەرەوە ئەبینیت دوای ئەوەی کۆنێکت ئەبێت ژمارەی سنووری نامەکان نەماوە و نامەناردنیش بێ سنوورە.



وریابە! مافی ئەم بابەتە پارێزراوە بۆ ماڵپەڕی هەرەوەز پرێس

لەبەرگرتنەوەی هیچ بەشێکی ڕێگەپێدراو نیە

ئەگەر خوازیاریت ئەم بابەتە بڵاوبکەیتەوە پێویستە سەرچاوەکەی بنووسیت


پاوان عوسمان

دەرچووی زانکۆی سلێمانی کۆلێژی بازرگانی بەشی دارایی و بانکیم ، ئارەزوم لە تەکنەلۆژیایە ، بۆیە بە گشتی کار دەکەم لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری، ئامانجم لە دانانی ئەم ماڵپەڕە گەیاندنی ئەو زانیاریانەیە کە هەمە بە خەڵکی گشتی

بابەتی پەیوەندیدار

٤ لێدوان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button