Warning: mysqli_query(): (HY000/1021): Disk full (/tmp/#sql-temptable-99e86-d79-12b.MAI); waiting for someone to free some space... (errno: 28 "No space left on device") in /var/www/grandlink.xyz/harawaz/public_html/wp-includes/wp-db.php on line 2162
وریای ئەم جۆرە فێڵکردنە بن با فەیسبووک و هەژمارەکانتان نەکەوێتە ژێر دەستی خەڵکانی خراپ!! – هەرەوەز پرێس
Warning: mysqli_query(): (HY000/1021): Disk full (/tmp/#sql-temptable-99e86-d79-130.MAI); waiting for someone to free some space... (errno: 28 "No space left on device") in /var/www/grandlink.xyz/harawaz/public_html/wp-includes/wp-db.php on line 2162

وریای ئەم جۆرە فێڵکردنە بن با فەیسبووک و هەژمارەکانتان نەکەوێتە ژێر دەستی خەڵکانی خراپ!!

ماوەیەکە هەندێ کەس لە ڕێگای فۆڕمی گۆگڵەوە دەستیان کردووە بە هەڵخەڵەتاندنی خەڵکی و دزینی هەژماری فەیسبووک و ئینستاگرام و هەژمارە تایبەتیەکانی تریان

فۆڕمی گۆگڵ خزمەتگوزاریەکی گۆگڵە کە ئەتوانیت فۆڕمێک دروست بکەیت و هەر کەس پری بکاتەوە زانیاریەکانی کە نووسیویەتی بۆ خاوەنی فۆڕمەکە دەچێت

تکایە هەر وێبسایتێک یان هەر بەرنامەیەک کە داوای ئیمەیڵ و پاسۆردی لێتان کرد جگە لە وێبسایتی سەرەکی فەیسبووک بڕوای پێ مەکەن و ئیمەیڵ و پاسۆردتان تیایدا مەنووسن

هەر وەک ئاگاداریەک بۆتان پەیجی ( گۆڵ :: Gool ) یەکێکە لەو پەیجانەی ماوەیەکە دەستی کردووە بە بلاوکردنەوەی ئەم جۆرە فۆڕمانەی گۆگڵ بۆ هەڵخەلەتاندنی خەڵکی و دزینی پەیج و هەژماری فەیسبووک و ئینستاگرامەکانیان

ئەمەش وێنەیەکە لەو فێرکاریانەی کە فۆڕمی گۆگڵە و بۆ هەڵخەڵەتاندنی خەڵک بلاوکراوەتەوە تکایە ئاگاداربن و مەکەونە فێڵی ئەم خەڵکانەوە

===============

بەناوی وەرگرتنی ٥٠$ دیاریەوە کە بەحساب لە کۆمپانیای گۆگڵ فۆرمسەوەیە بۆ سپۆنسەری فەیسبووک و ئینستاگرام کە بە هیچ شێوەیەک ڕاست نیە و دوورە لە ڕاستیەوە چونکە یەکەم هیچ کۆمپانیایەک نیە بەناوی گۆگڵ فۆرمس چونکە گۆگڵ فۆرمس بەشێکی وێبسایتی گۆگڵە نەک کۆمپانیا بێت و پارە بدات بە خەڵک بە دیاری و دووەم کۆمپانیای گۆگڵ ڕکابەرێکی سەرسەختی کۆمپانیای فەیسبوکە بە هیچ شیوەیەک کارێکی لەو شیوەیە ناکات ئەمە تەنها بۆ هەڵخەڵەتاندنی خەڵکیە و بۆ بردنی پەیج و هەژمارەکانیانە.

لە ڕێگای ئەوەوە ئیمەیڵ و پاسۆردەکەی بۆ دەنووسیت و ئەویش دەست بەسەر پەیجی فەیسبووکەکەت یان ئینستاگرامەکەت دەگرێت .

یان بە ناوی سپۆنسەری خۆڕایی و بەلاشەوە هەوڵ ئەدەن خەڵک هەڵبخەڵەتێنن و لەوێوە ئیمەیڵ و پاسۆردت لێ وەردەگرن و  دەست دەگرن بەسەر پەیج و هەژمارەکانت دا.

ئەمە تەنها دوو نموونەی پەیجی (گۆڵ :: Gool) بوو ئەکرێ زۆر پۆست و نموونەی تر هەبێت نەک تەنها لەو پەیجە لە پەیج و گروپەکانی تریش.

بۆیە لێرەوە تکاتان لیدەکەم وریابن لە بەکارهێنانی ئەو لینکانەی بۆتان دەنێردرێت

لە هەر شوێنێک داوای ئیمەیڵ و پاسۆردتان لێکرا تا دڵنیا نەبن کە سایتی سەرەکی فەیسبووکە مەینووسن

بەدخەوە کە ئەم جۆرە کەسانە ڕۆژانە بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدان کە خەڵکی بەو سیوەیە هەڵبخەڵەتێنن و پەیج و هەژمارەکانیان بدزن بۆیە تکایە وریابن .

 



وریابە! مافی ئەم بابەتە پارێزراوە بۆ ماڵپەڕی هەرەوەز پرێس

لەبەرگرتنەوەی هیچ بەشێکی ڕێگەپێدراو نیە

ئەگەر خوازیاریت ئەم بابەتە بڵاوبکەیتەوە پێویستە سەرچاوەکەی بنووسیت


پاوان عوسمان

دەرچووی زانکۆی سلێمانی کۆلێژی بازرگانی بەشی دارایی و بانکیم ، ئارەزوم لە تەکنەلۆژیایە ، بۆیە بە گشتی کار دەکەم لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری، ئامانجم لە دانانی ئەم ماڵپەڕە گەیاندنی ئەو زانیاریانەیە کە هەمە بە خەڵکی گشتی

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button