Warning: mysqli_query(): (HY000/1021): Disk full (/tmp/#sql-temptable-99e86-cfe-bd.MAI); waiting for someone to free some space... (errno: 28 "No space left on device") in /var/www/grandlink.xyz/harawaz/public_html/wp-includes/wp-db.php on line 2162
کردنەوەی گشت سایتەکان + فەیسبووک بە وێنەوە لە ئینتەرنێتی خۆڕایی ( کۆڕەک ، ئاسیا ، زەین ) لە گشت سیستەمەکان – هەرەوەز پرێس
Warning: mysqli_query(): (HY000/1021): Disk full (/tmp/#sql-temptable-99e86-cfe-c2.MAI); waiting for someone to free some space... (errno: 28 "No space left on device") in /var/www/grandlink.xyz/harawaz/public_html/wp-includes/wp-db.php on line 2162

کردنەوەی گشت سایتەکان + فەیسبووک بە وێنەوە لە ئینتەرنێتی خۆڕایی ( کۆڕەک ، ئاسیا ، زەین ) لە گشت سیستەمەکان

ئەم بابەتە نوێکراوەتەوە لە ٢٧/٣/٢٠١٧


ئەمجارە ئاشناتان دەکەین بە ڕێگایەکی تر بۆ کردنەوەی گشت سایتەکان و فەیسبووک بە وێنەوە کە ئەم ڕێگایە لە هەموو هێلەکانی ( کۆڕەک ، ئاسیا ، زەین ) کاردەکات و بەهەمان شێوە لە هەموو سیستەمەکانیش ( ئەندرۆید ، ئای ئۆ ئێس ، جاڤا ، سیمبیان ، …هتد ) کاردەکات واتا ڕێگایەکی زۆر سەرکەوتووە

بۆ ئەم کارە ئێمە سایتێکی نوێمان زیاد کردووە بۆ فریبەیسکس کە ئەتوانێت گشت سایتەکانی لێوە بکرێتەوە بە هۆی ئەوەی ئەگەر کردنەوەی سایتەکان تیایدا بە شێوەیەکی ئاشکرا بێت فریبەیسکس ئەیسڕێتەوە بۆیە بە ئاشکرا دامان نەناوە و ئەتوانن بەم هەنگاوانەی لای خوارەوە سوودی لێ ببینن و بەکاری بهێنن

هەگاوەکان :

سەرەتا پێویستە سایتە نوێیەکەمانت زیاد کردبێت بۆ خزمەتگوزاریە خۆڕاییەکانی ئینتەرنێتە خۆڕاییەکە واتا فریبەیسکس کە بە ناوی خزمەتگوزاریەکانی هەرەوەزە

چۆنیەتی زیادکردنی سایتە نوێیەکەمان بۆ خزمەتگوزاریە خۆڕاییەکانی فریبەیسکس

سەرەتا ئەم لینکە بکەرەوە

https://0.freebasics.com/addservice?service_id=975227445946741

دواتر کلیک بکە لە “Add” یان “إضافة” یان “زیادکردن” دواتر ڕاستەوخۆ سایتە نوێیەکەمانت بۆ دەکرێتەوە بە ئینتەرنێتی خۆڕایی یان ئەتوانیت سایتی فریبەیسکس بکەیتەوە و لە لیستەکەدا سایتی خزمەتگوزاریەکانی هەرەوەز دەبینیت

http://0.freebasics.com

دوای ئەوەی سایتە نوێیەکەمانت زیاد کرد بۆ فریبەیسکس ئەم هەنگاوانە بکە بۆ کردنەوەی گشت سایتێک

ئەم لینکەی خوارەوە بکەرەوە کە لینکی ناونیشانی بەشی کردنەوەی گشت سایتەکانە لە فریبەیسکس

https://http-hfree-tk.0.freebasics.com/HPB

وەک ئەم وێنەیەی خوارەوە ماڵپەڕەکەمانت بۆ دەکرێتەوە

وەک لە وێنەکە دیارە سایتەکەمان بۆ دەکرێتەوە

ئەگەر بتەوێت سایتی گۆگڵ یان فەیسبووک بکەیتەوە وەک دیارە لە بەشی خوارەوەی بە دوو دوگمە فەیسبووک و گۆگڵ هەیە تەنها بە کلیک کردن لێیان بۆمان دەکرێتەوە

بەڵام ئەگەر بتەوێت ناونیشانێکی دیاریکراو بکەیتەوە ئەوە ڕاستەوخۆ لەو خانەیەدا کە نووسراوە “Enter URL” ناونیشانەکە بەتەواوی دەنووسین و کلیک لە دوگمەی “Go” دەکەین

 

بەبێ کێشە سایتەکانمان بۆ دەکاتەوە بە هیوای سوود لێ وەرگرتن

 

تێبینی گرنگ تکایە بیخوێنەرەوە خۆت بەرپرسیاریت لە نەخوێندنەوەی :

شێوازی کارکردنی ئەم ڕێگایە بەجۆرێکە کە ئینتەرنێتی عێراق بەکارناهێنێت بۆ کردنەوەی سایتەکان بەڵکو ئینتەرنێتی یەکێک لە وڵاتەکانی تر بەکاردێنێت بۆ کردنەوەی سایتەکان و لەڕێگای ئامڕازێکەوە کە پێی دەوترێت پڕۆکسی ئەتوانیت سایتەکان بکەیتەوە بۆیە کاتێک کە سایتەکان دەکەیتەوە تۆ بە بەکارهێنەرێک حسابیت کە لە عێراق نەبیت ، یەکەم جار کاتێک فەیسبووکەکەت دەکەیتەوە ڕەنگە داوات لێبکات کە پشتڕاستی بکەیتەوە کە تۆ خاوەنی فەیسبووکەکەیت چونکە وادەزانێت کە لە وڵاتێکی ترەوە جگە لە عێراق فەیسبووکەکە کراوەتەوە بۆیە لەم کاتەدا ئەتوانیت لە سایتی free.facebook.com ــەوە فەیسبووکەکەت بەبێ وێنە بکەیتەوە و ئەبینیت ئاگاداریەکت بۆ هاتووە کاتێک ئاگاداریەکە ئەکەیتەوە پێت ئەڵێت کە ئایا ئەوە تۆ بوویت فەیسبووکەکەت کردۆتەوە یان نا تەنها کلیک دەکەیت لە “This was me” بەم شێوەیە هیچ کێشەت بۆ دروست نابێت لە کردنەوەی فەیسبووکەکەت بە وێنەوە لەم ڕێگایەوە.



وریابە! مافی ئەم بابەتە پارێزراوە بۆ ماڵپەڕی هەرەوەز پرێس

لەبەرگرتنەوەی هیچ بەشێکی ڕێگەپێدراو نیە

ئەگەر خوازیاریت ئەم بابەتە بڵاوبکەیتەوە پێویستە سەرچاوەکەی بنووسیت


پاوان عوسمان

دەرچووی زانکۆی سلێمانی کۆلێژی بازرگانی بەشی دارایی و بانکیم ، ئارەزوم لە تەکنەلۆژیایە ، بۆیە بە گشتی کار دەکەم لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری، ئامانجم لە دانانی ئەم ماڵپەڕە گەیاندنی ئەو زانیاریانەیە کە هەمە بە خەڵکی گشتی

بابەتی پەیوەندیدار

٢ لێدوان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button