Warning: mysqli_query(): (HY000/1021): Disk full (/tmp/#sql-temptable-99e86-cf8-97.MAI); waiting for someone to free some space... (errno: 28 "No space left on device") in /var/www/grandlink.xyz/harawaz/public_html/wp-includes/wp-db.php on line 2162
پۆک لە فەیسبووک سودی چیە و بۆچی بەکاردێت؟ – هەرەوەز پرێس
Warning: mysqli_query(): (HY000/1021): Disk full (/tmp/#sql-temptable-99e86-cf8-9c.MAI); waiting for someone to free some space... (errno: 28 "No space left on device") in /var/www/grandlink.xyz/harawaz/public_html/wp-includes/wp-db.php on line 2162

پۆک لە فەیسبووک سودی چیە و بۆچی بەکاردێت؟

تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە گەورەترین تۆڕی کۆمەڵلایەتیە لە جیهاندا و ئەگەر لە ڕووی تایبەتمەندیەکانیشیەوە سەیری بکەین زۆرترین تایبەتمەندی لەخۆدەگرێت کە بۆتە هۆی کۆکردنەوەی ئەو ڕێژە زۆرە بەکارهێنەرەی لە هەر وڵاتێکی جیهاندا

 

یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی فەیسبووک (پۆک-Poke)ـە کە لە کوردستاندا چەندین بۆچوون هەیە دەربارەی سودی پۆک و مەبەستی بەکارهێنانەکەی بەڵام بەداخەوە زۆربەی بۆچونەکان ناڕاستن و بەبێ سەرچاوە ئەم بۆچونەیان لا دروست بووە یان زۆر جار پەیج و ماڵپەڕە کوردیەکان بوونە هۆی دروستبوونی ئەم بۆچونە ناڕاستانە.

 

پێمخۆشە سەرەتا  ئەو بۆچونانەتان بۆ باسبکەم


بۆچونی یەکەم :/ لای هەندێ کەس پۆک بۆ باشکردن و زیاد کردنی چالاکی هەژماری فەیسبووکەکانیانە و دەیانپارێزێت لە داخستن بەهۆی ڕیپۆرتەوە کە ئەم بۆچونە لە چەند ڕویەکەوە ئەگەر بیر لێ بکەیتەوە ڕاست نیە چونکە :

 

١ – هەژماری فەیسبووک ڕێژەی چالاکی نیە تەنها پەڕەکانی فەیسبووک هەیانە .

 

٢ – داخستن بەهۆی ڕیپۆرتەوە پەیوەندی نیە بە پۆک چونکە کاتێک کەسێک تۆ ڕیپۆرت ئەکات ڕیپۆرتەکە کارمەندێکی کۆمپانیای فەیسبووک سەیری ڕیپۆرتەکە دەکات و ئەگەر ئەو کەسەی کە ڕیپۆرت کراوە یەکێک لە یاساکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکی شکاندبێت ئەوکات کارمەندەکە هەژمارەکەی دادەخات بێگومان یاساکانی فەیسبووک زۆرن ڕەنگە خۆمان هەستمان پێ نەکردبێت یاسایەکی فەیسبووکمان شکاندبێت.

 

بەم دو هۆیە بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە پۆک هیچ پەیوەندی بەم بۆچونەوە نیە


بۆچوونی دووەم :/ لای هەندێ کەس پۆک بۆ ئەوەیە کە ئەگەر هاتوو کەسێکت نەناسی و ویستت بیناسی پۆکی ئەکەیت و ئەگەر ئەویش پۆکت بکاتەوە ئەوا بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ زانیاریە زانیاریە کەسیەکانی ناو هەژماری یەکتر ئەبینن .

 

بەڵام ئەم بۆچونەش دورە لە ڕاستیەوە


ئەوەندەی لە پەیجە کوردیەکاندا و لەناو بابەتەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا کە خەڵک بڵاویان کردۆتەوە و باسی پۆک کرابێت ئەو دوو بۆچونەم بیستووە کە دورن لە ڕاستیەوە بێگومان ڕەنگە من ئاگادار نەبم و چەندین کەس پێش من باسی هۆکارە ڕاستەقینەکەی بەکارهێنانی پۆکیان کردبێت کە بۆچی بەکاردێت.


پۆک چیە ؟ سودی چیە ؟ بۆچی بەکاردێت ؟

 

پۆک یەکێکە لە تایبەتمەندیەکانی فەیسبووک کە بۆ ئاگادارکردنەی کەسی بەرامبەرە سودی ئەم تایبەتنەندیە تەنها ئاگادارکردنەوەی کەسی بەرامبەرە کە پۆکی ئەکەین ئاگادارکردنەوەکەش وەک سڵاوێک وایە یان ئەوەی بتەوێت کەسێک تۆی بیربێتەوە پۆکی ئەکەیت و ئاگاداریەکی بۆ ئەچێت کە تۆ ئەوت پۆک کردووە واتا پۆک هیچ سودێکی وای نیە کە لە بۆچونەکانی سەرەوەدا بۆم باس کردن تەنها وەک سڵاوێک وایە لە کەسی بەرامبەر یاخود بۆ ئاگادارکردنەوەی کەسێک کە تۆش هەژماری فەیسبووکت هەیە تاکە سودی پۆک ئاگاداریەکە کە بۆ کەسی بەرامبەر ئەچیت و ئەنوسرێت کە تۆ ئەوت پۆک کردووە و لەوە زیاتر هیچی تر ڕونادات


وەک بەڵگەیەکیش بۆ بۆچونەکە لاپەڕەی پۆک لە ناوەندی یارمەتی فەیسبووک کە تیای نووسراوە کە پۆک چیە و سودی چیە

لەم لینکەوە ڕاستەوخۆ لە لاپەڕەی فەڕمی پۆک لە بەشی یارمەتی فەیسبووک ببینن کە پۆک چیە

https://www.facebook.com/help/219967728031249

 

2016-10-26_212614

People poke their friends or friends of friends on Facebook for a lot of reasons (ex: just saying hello, getting their attention). When you poke someone, they’ll receive a notification.

 

ئەم دەقە ئینگلیزیە بەکارهێنانی پۆکە کە لە ناوەندی یارمەتی فەیسبووک نووسراوە باسی کردووە کە پۆک تەنها ئاگادارکردنەوەی کەس بەرامبەرە و وەک سڵاوێک وایە

 

کاتێک کەسێک پۆکت دەکات ناتوانێت دوبارە پۆکت بکاتەوە تاوەکو تۆ پۆکەکەی وەڵام نەدەیتەوە بە پۆککردنەوەی ئەو یان پۆکەکەی نەسڕیتەوە

 

لەم لینکە ئەو کەسانەمان پیشان دەدات کە پۆکیان کردووین ئەتوانین بە پۆکێک وەڵامیان بدەینەوە یان پۆکەکە بسڕینەوە

 

https://www.facebook.com/pokes

 

بەهیوای سوود



وریابە! مافی ئەم بابەتە پارێزراوە بۆ ماڵپەڕی هەرەوەز پرێس

لەبەرگرتنەوەی هیچ بەشێکی ڕێگەپێدراو نیە

ئەگەر خوازیاریت ئەم بابەتە بڵاوبکەیتەوە پێویستە سەرچاوەکەی بنووسیت


پاوان عوسمان

دەرچووی زانکۆی سلێمانی کۆلێژی بازرگانی بەشی دارایی و بانکیم ، ئارەزوم لە تەکنەلۆژیایە ، بۆیە بە گشتی کار دەکەم لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری، ئامانجم لە دانانی ئەم ماڵپەڕە گەیاندنی ئەو زانیاریانەیە کە هەمە بە خەڵکی گشتی

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button